کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كتێبخانەی \"ئازادی\" لەلایەن سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتەوە، كرایەوە

17:03 - 29 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كتێبخانەی ئازادی لەبنكەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات لەلایەن رێزدار مستەفا هیجریـەوە كرایەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرلەبەیانی چوارشەممە رێكەوتی ٢٩ی جۆزەردان بە بەشداری ئەندامانی رێبەری و بەرپرسی ئۆرگانەكانی حیزبی دێمۆكرات، كتێبخانەی ئازادی وەكوو دەسپێكی كارەكانی، كرایەوە.

ئەو كتێبخانە، زیاتر لە ٣هەزار ناونیشانی كتێبی جۆراوجۆری، سیاسیی، فەرهەنگی، ئابووری و ئەدەبی لەخۆ گرتووە.

تەنیا لە بواری ئەدەب و فەرهەنگی كوردەوە، زیاتر لە ٦٠٠ كتێب لەكتێبخانەی ئازادیدا بوونی هەیە.

كتێبخانەی ئازادی سەر بەكۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانە و لەلایەن ئەو كۆمیسیۆنەوە سەرپەرستیاری دەكرێت.