کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كتێبی \" چل ساڵ خەبات لەپێناوی ئازادی\"ی دكتور قاسملوو، وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

15:51 - 9 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: یەكیەتیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كتێبی چل ساڵ خەبات لەپێناوی ئازادی لەنووسینی دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوویان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كتێبە (٤٠ سال مبارزە در راە آ‌زادی) لە ٢٨٠ لاپەڕە پێكهاتووە و كورتە مێژووی سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی، بە قەڵەمی د. قاسملوو لەخۆگرتووە.
كتێبی چل ساڵ خەبات باس لەقوناغی پێش سەردەمی كۆماری كوردستان، قۆناغی كۆماری كوردستان و دوای كۆماری كوردستان دەكات.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی خوێندكاریش بڵاوی كردۆتەوە، ئەو كتێبە بەزمانی فارسی بەشێوەی چاپی وpdf ، رێكەوتی ١٢ی بانەمەڕ رۆژی خوێندکاری کورد دەكەوێتە بەر دیدی خوێنەران.