کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێپی هەڵپەڕکێی نیشتمانی گەڕانەوە شاری بانە

19:48 - 23 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: تیمی هەڵپەڕکێی نیشتمانی شاری بانە، کە لە فستیڤاڵی جیهانی مووزیک بەشداری کردبوو، گەڕانەوە بۆ شاری بانە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ خەرمانان، تیمی هەڵپەڕکێی نیشتمانی کە لە فستیواڵی مووزیکی جیهانی لە وڵاتی کڕۆواسی بەشداریان کردبوو، گەڕانەوە شاری بانە و لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

فستیواڵی مووزیکی جیهان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە وڵاتی کرۆواسی بە بەشداری ١٦ تیم لە ١٠ وڵاتی جیهان بەرێوەچووە، تێمی هەڵپەڕکێ نیشتمانی شاری بانە توانی پلەی یەکەمی ئەو فستیواڵە بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

هەروەها، مامۆستا عوسمانە سوور بە ئامێری نایە و کەیوانە سوور کوڕی مامۆستا عوسمان بە تەپڵ بەشداریان لەو فستیواڵە کردبووە.