![](/weney-mallperr/2051.jpg)
کوردستان میدیا: به‌هۆی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی هێزی ئینتزامی و خه‌ڵک له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی سنه، ٢ مه‌ئمووری هێزی ئینتزامی بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی رابردوو رێکه‌وتی ٥ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له گه‌ڕه‌کی غه‌فووری شاری سنه، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان ٢ مه‌ئمووری هێزی ئینتزامی و هاووڵاتییه‌ک هاتۆته ئاراوه. ئه‌و هاووڵاتییه له‌لایه‌ن هێزه‌کانه‌وه به توندی دراوه‌ته به‌ر لێدان و کوتان و بێ‌حورمه‌تیی پێ کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، خه‌ڵکی شایه‌تحاڵی رووداوه‌که رق و تووڕه‌یی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌و کرده‌وه‌ی هێزه‌کانی رێژیم و لێدانی ئه‌و هاووڵاتییه به‌بێ هیچ هۆکارێک، ده‌ربڕیوه و له ئاکامدا شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵک و هێزی ئینتزامی رووی داوه.
له ئه‌نجامی ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه‌دا دوو رایه‌داری هێزه‌ی ئینتزامیی رێژیم بریندار بوون.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، له هۆکاری روودانی ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه و ئه‌گه‌ری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی سنه‌یی، هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.