کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێكۆشەرانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری سنە بەبۆنەی \"خۆراگری ٢٤رۆژە\" چالاكی تەبلیغیان بەڕێوە برد

22:03 - 29 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی خۆراگری و شەڕی ٢٤رۆژەی سنە، لەو شارە چالاكی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەگەڕەكەكانی فازی یەک ١٧و یەک ١٩، شەهرەكی پەیام، شەهرەكی بێعسەت، فەیزئاوا، كارئامووزی، سێ‌رێیانی ئەدەب، تەكیە ‌و چەمەن، ئاغا زەمان، سیروس، بلواری كوردستان، چوار رێیانی چوارباغ، پیرمحەممەد، دەورووبەری باشگای ئەفسەران، شەقامی ناسرخسرو، شەقامی فێردۆسی، كۆڵانی رێزان، قەتارچیان و شەقامی فەرەح چالاكی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
هەر لەوپێوەندییەدا ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات چەندین دروشمی وەكوو ٢٤رۆژ، رۆژی رەش بۆ رێژیمی ئیسلامی ئێران، سڵاو لەهێزی پێشمەرگە، سڵاو لەهێزی پێشمەرگەی نەتەوەی كورد.
رێكەوتی ٢٨ی خاكەلێوەی ١٣٥٩ی هەتاوی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ جاری دووهەم هێرشی كردە سەر شاری سنە و دواتر ئەو رووداوە بە خۆراگری ٢٤رۆژە ناودێر كرا.