کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جیهان/ ئێران لە بنەوەی خشتەی پلەبەندیی ئازادیی راگەیاندن دایە

20:10 - 23 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: ئێران لە لیستی پلەبەندیی وڵاتانی جیهان لەباری رێژەی ئازادیی راگەناندەوە، لە نێوان ١٨٠ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٧٣ی هەیە.
بەپێی لیستێک کە لەلایەن هەواڵنێرانی بێ‌سنوورەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەو پلەبەندییە بەگوێرەی ٧ تایبەتمەندیی، سەرکوت و گوشار، زۆرینە خوازی، سەربەخۆیی، کەش و دۆخی گشتی و خۆسانسۆڕی، چوارچیوەی یاسایی، شەفافیەت و ئاستی توانایی ژێرخانەکان، ئەنجام دراوە.
لە سەرەوەی ئەو خشتەیەدا وڵاتانی فینلاند، هوڵەند و نورویژ و لە بنەوەی ئەو خشتەیەشدا ئیریترە، کورەی باکوور، تورکمەنستان و سووریە دان، کە ئێران کە ١٠ وڵاتی بنەوەی ئەم خشتەیە دایە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، لە ئێراندا ئیمکانی پێوەندی گرتن لەگەڵ رۆژنامەنووسان و هاووڵاتییان و زیندانییان بوونی نییە و رێژیمی ئێران بنەماڵەی رۆژنامەنووسان و بەتایبەت ئەو رۆژنامەنووسانە کەلە دەرەوەی وڵات دەژین، ئازار دەدات.
بەپێی راپۆرتەکە سانسۆر \'\'لە ئامادەبوونی سپای پاسداران و یارمەتیی ماددیی هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد و هەروەها لە بەرنامەی ناوکییەوە هەتا بارودۆخی مافی مرۆڤ\'\' لە خۆ گرتووە. راشیگەیاندووە: کە بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی لەمەڕ ئازادیی زیندانییانی سیاسی و ئازادیی راگەیاندن بێ ئاکام ماوەتەوە و هەروەها گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەکان بۆسەر زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و هەروەها بنەمالەکانیان بەردەوامە.