کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە شاری فالۆن و یەکیەتیی کوردان رێوڕەسمێکیان بەبۆنەی نەورۆز بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شارەکانی بورلەنگە و فاڵۆن، جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان بڕگە و بابەتەکانی رێوڕەسمەکە لەلایەن حوسێن ئێبراهیمزادە لە بەڕێوبەرانی رێوڕەسمەکە، بە بەشداران ناسێندرا و دواتریش پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فاڵۆن، لەلایەن جەلال کەریمییەوە خوێندرایەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا شنۆ ئەحمەدی گۆرانیبێژ، چەندین مەقام و گۆرانیی پێشکەش کرد.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانی و شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێ هات.