کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی سوێد بەرز راگیرا

13:55 - 1 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان بە بەشداریی نوێنەرانی پارت و لایەنە کوردی و سوێدییەکان و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی بەبۆنەیی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە ساڵۆنی \'\'سولنهالن\'\'ی ستۆکهۆڵم رێوڕەسمێک بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد لەلایەن \'\'مستەفا زارعی\'\' بەرپرسی کۆمیتەوە خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی هەرکام لە هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کورد و کوردستانییەکان، یەکیەتییەکانی لاوان و ژنان و کوردان و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، ئەو لایەنانە بوون کە پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو، خوێندرایەوە.
پاش خوێندنەوەی پەیامی پارت و لایەنە کوردییەکان، پەیامی پارتە سوێدییەکان بەو بۆنەوە خوێندرایەوە. ئەو لایەنانە کە پەیامی پیرۆزبایی‌یان بۆ ئەو رێوڕەسمە ناردبوو، بریتین لە:
ــ مۆنا سالین ئەندام پارلمان و سکرتێری پێشووی پارت سوسیال دێموکراتی سوێد
ــ یاکووب یۆنسۆن پارلمانتاری حیزبی چەپی سوێد
ــ کوردۆ باکسی نوێنەری حیزبی ژینگە
ــ فریدریک ماڵم ئەندام پارلمان و بەرپرسی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی گەلی سوێد.
هەروەها ئەم پارت و لایەنانە برووسکەی پیرۆزبایی خۆیان ناردبوو کە بریتین لە:
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان
ــ نوێنەرایەتیی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
ــ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆمیتەی سوێد
ــ رێکخراوی حیزبی شیووعیی کوردستان
ــ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە
ــ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە هەندەران
ــ سازمانی دێموکراتیکی یارسان
ــ پارتی سوسیالیستی کوردستان
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان/ باکوور
ــ کۆمیتەی پشتگیری هاک پار لە سوێد
ــ کۆمەلەی یەکسانی کوردستان رێکخستنی سوێد
ــ ئەنیساتیڤی کورد لە سوێد
ــ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە سوێد
ــ حیزبی سوسیالیستی کوردستان لە سوێد
ــ کۆمەڵەی گۆڵان لە ستۆکهۆڵم
ــ حیزبی رزگاریی کوردستان
ــ برووسکەی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو سەنار مامەدی
لە رێوڕەسمی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، شانۆیەک سەبارەت دۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان کە لەلایەن کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە وڵاتی سوێد ئامادە کرابوو، پێشکەش کرا.
لە نێوئاخنی ئەو رێوڕەسمەدا چەندین گۆرانی لەلایەن هونەرمەندان ناسر رەزازی و حەسەن شەریف پێشکەش کرا و لەنێو شایی گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێهات.