کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو

14:58 - 8 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئیتالیا و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان رێوڕەسمێک لە وڵاتی ئیتالیا لەلایەن رێکخراوی کولتووری کوردی (دیاکۆ) و کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئیتالیا، بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی باکووری ئەو وڵاتە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا کوردانی دانیشتووی ناوچەی \'\'بۆلزانوو\'\' لە باکووری ئیتالیا و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگایی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیتالیا لەلایەن \'\'دوکتور رێزان محەممەد ساڵح\'\'ەوە پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئیتالیا، لەلایەن \'\'محەممەدی وەیسی\'\' بەرپرسی شانەی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتەدا خوێندرایەوە و دوا بە دوای ئەوەش پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لەو وڵاتە لەلایەن \'\'هێمن هەورامی\'\' بەرپرسی رێکخراوی پارتی‌یەوە پێشکەش کرا.
لە بەڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی یەکیەتیی نێشتمانیی کوردستان لە ئیتالیا لەلایەن \'\'ئارام ئەحمەد\'\'ەوە خوێندرایەوە و پاشان پەیامی رێکخراوی \'\'دیاکۆ\'\' لەلایەن \'\'مەلا فەیسەڵ\'\' بەرپرسی ئەو رێکخراوەوە پێشکەش کرا.
جێژنی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی ئیتالیا بە شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێهات.