کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو

14:40 - 4 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کورستان لە وڵاتی ئاڵمان بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب و میوانان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان رێوڕەسمێکی بە بۆنەی ٦٩مین ساڵڤەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەبرد.

رێورەسمەکە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و دۆستانی حیزب و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بوون، خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' بەرپرسی کۆمیتەەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستان لەلایەن \'\'کەژاڵ نەقشبەندی\'\'یەوە پێشکەش کرا.

هەر لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا پەیامی پیرۆزبایی حیزب و لایەنە سیاسییەکانیش خوێندرایەوە و دواتریش پارچە شێعرێک بۆ ژنانی شنگال لەلایەن \'\'مریەم مەسعوودی\'\'یەوە پێشکەش کرا.

هەروەها \'\'رامیار مینبەری\'\' بەڕێوەبەری ڕێورەسمەکە چەند پارچە پەخشانێکی پێشکەش بە بەشداران کرد.

رێوڕەسمەکە بە شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێ هات.