کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو

15:18 - 24 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستان، ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها نوێنەری هێزە کوردستانییەکانی هەر چواربەشی کوردستان لە شاری رۆدە لە ناوچەی ئوستفوڵدی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان، پەیامی هاوبەشی کومیتەی گشتیی و کومیتە ناوچەی ئوستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ئیسماییل عەلیپوور ئەندامی کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆرویژ، پێشکەش کرا.

دواتر باسێکی کورت لە سەر پێناسەی پێشمەرگە لە لایەن موعتەسەم نوورانی پێشکەش کرا کە باسی لە سەرەتای ناودێرکردنی پێشمەرگە و هەروەها قارەمانییەتی و ڕۆڵی پێشمەرگە و نەبەزیی و تێکۆشانی پێشمەرگە و هەروەها شەهید و بریندارەکانی پێشمەرگە کرد.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا، چەپکە گوڵێک لە لایەن بەڕێز سەلیم شێخەپوور بەرپرسی کومیتەی ئوسفوڵدی حیزبی دێموکراتەوە، پێشکەش بە موعتەسەم نوورانی کرا، وەک ڕێزگرتنێک لە پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات.

لە درێژەی بەرنامەکەدا، سرودی من پێشمەرگەم لە لایەن کۆرسی موزیکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.

هەروەها پەیامی کومیتەی هاوکاریی پارت و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لە نۆرویژ لە لایەن محەمەد ئەسکەندەرەوە پێشکەش کرا.

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن مەحمود یوسفیەوە پێشکەش کرا.

پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی لاوان، ژنان و کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە لایەن شەهرام ئەحمەدیەوە خوێندرایەوە.

دواتر، چاوخشانێک بە ناو و پێناسەی پێشمەرگە لە لایەن خاتوو موژدە چاوشینی پێشکەش کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، گۆرانییەک لە لایەن ئاکام ڕەحامەنە کوردەەوە پێشکەش بە بەشدار بووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە چەندین برووسکەی پیرۆزبایی لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ ئەم ڕێوڕەسمە نێردرابوون کە بریتین لە:

- برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵ، لە لایەن یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ـ نۆروێژ
- برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵ، لە لایەن لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکرات ـ نۆروێژ
- برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵ، لە لایەن ڕێکخراوی پارتی لە ناوچەی ئوسفوڵد
- پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن پارتی سەربەستیی کوردستان - کومیتەی ئۆسلۆ
- برووسکەی پیروزبایی و چەپکە گوڵ، لە لایەن خەباتی شۆڕشگێری کوردستان
- برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵ، لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- برووسکەی پیرۆزبایی لە لایەن گۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ
- برووسکەی پیرۆزبایی پارتی دێموکرات ــ باکوور

12888.jpg

12889.jpg