کوردستان میدیا: ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٠٠حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە بەلووچستانی ئێران تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا،کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕاپۆرتێکیان لەسەر حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە بەلووچستان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە ١٠٠ حاڵەتی پێشێلکاری لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا خراوەتە ڕوو.
لە کۆی ئاماری بڵاو کراوی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ٢٨ کەس لەسێدارە دراون، ١٠ کەس سزای سێدارەیان لەسەرە، ٢٥ کەس دەستبەسەر کراون، ٤ کەس سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، ٢٦ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژراون و ٧ کەسی دیکەش بریندار کراون.
لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، لە ناوچەی بەلووچستان سزای لەسێدارە دانی ٢٨ کەس بەڕێوە چووە کە ٢٧ کەسیان بە تاوانەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان و ١ کەسیش بە تاوانی قەتڵ لە سێدارە دراون.(٦٥%) ی دەستبەسەر کراوەکان لە سیستان و بەلووچستان بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان گیراون، ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەم ئامارە لە کۆی گشتیی زیندانیەکانی ئێران(٤٨%) ه.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن چالاکانی مافی مرۆڤە لە ڕێکەوتی ١٣ی مانگی بانەمەڕێ ساڵی ١٣٩٤ بڵاوکراوەتەوە، ٣٥٠ کەس کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، لە زیندانەکانی زاهیدان، چاوەڕێی جێبەجێ کردنی سزاکەیانن.
لە ٦مانگی ڕابردوودا چەند کس لە زانایانی بەلووچ بە بیانووی جۆراوجۆر بانگهێشتی دادگای ڕوحانیەت کراون. هەروەها بەشێک لە هاووڵاتیان بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و تاوانی ئایینی دەستبەسەر و زیندانی کراون. محەممەد نەقشبەندی، پێشنوێژی ڕاسک بە ماوەی ١١٣٠ ڕۆژ بە شێوەی نایاسایی دەستبەسەر کرا و دواتر بە بارمتەی ٥٠ میلیارد ڕیاڵی ئازاد کرا.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا دەڵێت: دوای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی ڕوحانی بە دروشمی بەرابەری و سەرەڕای هەوڵەکانی وەکوو نووسینی مەنشووری مافی هاووڵاتیبوون، دیدار و چاو پێکەوتن لەگەڵ نوێنەری کەمینە ئاینییەکان و دیاری کردنی عەلی یوونسی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری تایبەتی لە کاروباری کەمینەکان، چاوەڕوانی ئەوەدەکرا کە ڕوانگەی ئەمنیەتی لەسەر کەمینەکان کەم بکرێتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆکاری ڕوون، نەک هەر ئەم هەوڵە نەدرا، بەڵکوو لە حاڵەتی هاوشێوەدا، زەختی زیاتر خراوەتەسەر کۆمەڵگا و بەتایبەت کەمینەکان.