کوردستان میدیا: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان رێژیمی ئێرانی به پێشێڵ کردنی رێککه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له پێوه‌ندیی به‌رنامه‌ی ناوکیی تاوانبار کرد و خوازیاری گه‌مارۆی زیاتر بۆ سه‌ر ئه‌و رێژیمه بوو.
گیدو وستروله وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئاڵمان له‌و باوه‌ڕه دایه، رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌تا ئێستا هیچ ههنگاوێکی له راستای رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ههڵنههێناوهته و ده‌بێ کۆمه‌ڵگای جیهانی زه‌خت و گوشاری زیاتر بخاته سەر رێژیمی ئێران.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئاڵمان وێڕای ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی وڵاته‌که‌ی له‌پێوه‌ندیی گه‌مارۆی زیاتر وتیشی، ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوکیی ده‌توانێ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ناوچه و جیهان بێت.
وڵاتانی ئورووپایی هه‌تا ئێستا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پرسی ناوکیی ئه‌و رێژیمه به‌ڕێوه بردووه و هه‌تا ئێستا ئه‌نجامێکی ئه‌تۆی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا چه‌ندین گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و رێژیمه و به‌وته‌ی کارناسانی ئابووری ئه‌و گه‌مارۆیانه ئابووری رێژیمی ئێرانی به‌ره‌و لاوازی و داکشان بردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه باراک ئۆباما سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ورده‌کارییه‌کانی بڕیاری جێبه‌جێ کردنی خولێکیتر له گه‌مارۆ نۆییه‌کانی به‌دژی رێژیمی تاران واژۆ کرد.
به‌پێی راپۆرتی ئاسۆ شه‌یتێد پرێس، ئه‌و گه‌مارۆیانه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه په‌سند و هه‌روه‌ها هاوینی ئه‌مساڵیش له‌لایه‌ن باراک ئۆباماوه پرۆژه گشتییه‌که‌ی واژۆ کرابوو.