کوردستان میدیا: حیزبی دێموکرات لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبووە و لەسەر پرسی یەکگرتنەوە وتووێژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی رەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر پرسی یەکگرتنەوە وتووێژیان کرد.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەشوێنی کۆبوونەوەکەدا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەئاستی دەفتەری سیاسیدا ئەنجام دراوە و ئەم کۆبوونەوەیە چەند کاتژمێری خەیاند.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەدرێژەدا رایگەیاند، مستەفا هیجری، سکرتیڕی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلێدوانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ رایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە لەدرێژەی کۆبوونەوەکانی پێشوودا ئەنجام دراوە و بە مەبەستی لەیەکتر نزیکبوونەوە بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو وتووێژ کراوە.
هەروەها مستەفا هیجری لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: لەم کۆبوونەوەیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاووڕێیانی پێشوو حوسنی نییەتی خۆیان بۆ یەکگرتنەوە نیشان داوە و لەو ئاراستەیەشدا زیاتر هەنگاو دەنێین و هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا بە روونی باسی خاڵە هاوبەش وناکۆکەکان کراوە کە لەکۆبوونەوەکانی دیکە کە لەداهاتوودا ئەنجام دەدرێت هەوڵ دەدەین یەکلایی بکرێنەوە.
ماوەی ٨ ساڵ لەمەوبەر لەوەرزی پاییزی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاویدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەری و کادرو پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی هەندێک کێشەی نێوخۆیی حیزبی لەو حیزبە جیا بوونەوە .
لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا هەتا ئێستا چەندین کۆبوونەوە لە ئاستی جیاوازی رێبەرایەتی لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوودا ئەنجام دراوە و لە ئێستادا دەورێکی دیکە لە دانیشتن و وتووێژ بەمەبەستی یەکگرتنەوە دەستی پێکردووەتەوە.