کوردستان میدیا: خاتوو شەریفە خانم سوڵتانی ئەردەڵان خوشکی شەهیدی نەمر هومایون ئەردەڵان لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، خاتوو شەریفە خانم سوڵتانی ئەردەڵان خەڵکی شاری سەقز بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
شەریفه خانم کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و بنەماڵەی ناوبراو سەنگەرێک بۆ تێکۆشەرانی کوردستان بوو.
تەرمی شەریفە خانم لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
شەهید هومایون ئەردەڵان نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە له ڕێکهوتی ٢٦ی خهرمانانی ١٣٧١ی ههتاوی (١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ی زایینی) بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڕێستۆرانی میکۆنۆس له شاری بێرلینی ئاڵمان هاوڕێ لهگهڵ شەهید دوکتور سادق شەرفکەندی سکرتێری پێشووی حیزب و کاک فهتاح عهبدولی، ئهندامی کۆمیتهی ناوهندیی حیزب شههید کران.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.