کوردستان میدیا: به کرانه‌وه‌ی زانینگه‌کان له ئێران، گه‌ڵاڵه‌ی سه‌پاندنی حیجاب به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ ده‌ستی پێکردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی دانشجوو نیووز، به ده‌سپێکی ساڵی نوێی خوێندن له زانینگه‌کانی ئێران، زیاتر له ٥٠ خوێندکاری کچی زانینگه‌ی شه‌هری کورد به تۆمه‌تی بێ‌حیجابی له مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له خه‌وتنگه‌ی خوێندکاری بێ‌به‌ش کراون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م کچه خوێندکارانه پاش سه‌ردانی حه‌راسه‌تی زانینگه‌ی شه‌هری کورد له‌مه‌ڕ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بارودۆخه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو و ناله‌ناری به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت به‌ره‌وڕوو بوون.
حه‌راسه‌تی زانینگه‌ی شه‌هری کورد به به‌کارهێنانی وشه‌ی نه‌شیاو و ناله‌بار، ئه‌و کچه خوێندکارانه‌یان به بێ‌حیجابی تۆمه‌تبار کردووه.
یه‌کێک له خوێندکارانی زانینگه‌ی شه‌هری کورد که‌له مافی خه‌وتنگه‌ی خوێندکاری بێ‌به‌ش کراوه، ده‌ڵێ: کرێ خانوو له شه‌هری کورد زۆر گرانه و زۆربه‌ی کاته‌کانیش کچه سه‌ڵته‌کان، به‌هۆی سه‌ڵت بوونیانه‌وه خانوویان به کرێ پێ ناده‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و خوێندکاره کچانه له بارودۆخی ناله‌باری ماڵی دان و هه‌تا ئێستاش له‌لایه‌ن لێپرسراوانی حه‌راسه‌ته‌وه ته‌نیا بۆ یه‌ک جاریش هوشداریی بێ‌حیجابییان پێ نه‌دراوه که‌چی له‌ناکاو له زانینگه‌شدا ده‌رکراون.