کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لە لەندەن بەڕێوەچوو

17:12 - 9 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا:کوردانی دانیشتووی لەندەن لە خۆپیشاندانێکدا پاڵپشتیی خۆیان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کوردانی دانیشتووی شاری لەندەن پایتەختی بریتانیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان، خۆپیشاندانێکیان بە مەبەستی پشتگیری لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوەبرد.

لەو خۆپیشاندانەدا کەلە ناوەندی شاری لەندەن بەڕێوەچوو، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان تێدا کرد و پاڵپشتیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاند.

پاش هێرشی هێزە چەکدارەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بۆسەر هێزەکانی سپای عێراق و کشانەوەی ئەو هێزانە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستانی وەرگرتەوە.