کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە هامبوورگی ئاڵمان بەڕێوەچوو

17:52 - 7 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لەدژی هێرشی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران بۆسەر بەندی سیاسیی زیندانی ئەوین، لە شاری هامبوورگی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بە مەبەستی مەحکووم‌کردنی هێرشی هێزەکانی رێژیم بۆسەر بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئەوین و لە سێدارەدانی لاوانی نەتەوەکانی ئێران بە دەستی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رۆژی شەممە رێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد و ئێرانی لە شاری هامبوورگی وڵاتی ئاڵمان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بەشداریی بەرچاویان کرد.
لەو خۆپیشاندانەدا، شەهریار نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و هەروەها کامران فاتحی راپۆرتێکی لە پێوەندی لەگەڵ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا خوێندەوە.
\'\'کۆمەڵەی پشتیوانی لە خەباتکارانی ئێرانی لە هامبوورگ\'\'، \'\'دایکانی پارکی لاله\'\' و کۆمەڵێک کەسایەتی و رێکخراوی ئێرانی و کوردستانی بەشدار بوون.
سەرلە بەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەندی سیاسیی زیندانی ئەوین لە شاری تاران کرایە ئامانجی هێرشی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی رێژیم و ٣٢ زیندانیی سیاسی کە زۆربەیان لەو هێرشەدا بریندار کرابوون، رەوانەی ژوورە تاکەکە کەسییەکان کران.