کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

د. ئیسماعیل بێشکجی، تاجەگوڵینە‌ی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ڤییەن دانا

14:29 - 27 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: گەوره بیرمەندی تورک و دۆستی نەتەوەی کورد، دوکتور ئیسماعیل بێشکچی تاجه گۆڵینەی له سەر مۆنوومێنتی شەهیدانی ڤییەن دانا.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ دوکتور ئیسماعیل بێشکچی کەسایەتیی ناسراوی تورک، رۆژی پێنچشەمه رێکەوتی٢٤ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، بە بەشداری کۆمەڵێک له نوێنەرانی پارتە کوردستانییەکان و ئەندامان و لایەنگران حێزبی دێموکرات و کوردانی دانیشتووی ڤییەن، تاجەگۆڵینەی له سەر مۆنۆمێنتی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێیانی له \'\'ڤییەن\'\'ی پێتەختی ئوتریش دانا.
پاش بەخێرهاتن کردنی ئیسماعیل بێشکچی و بەشداران، لەلایەن هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئوتریش و ئاڵمان، بێشکچی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. بەهرامی لە قسەکانیدا وتی: پاش زیاتر له ٢٤ له شەهید بوونی، نه تەنیا له نێو دڵی نەتەوەی کورددا زیندووه، بەڵکوو له لایەن زۆر کەسایەتی نێونەتەوەییشەوه رێزی بێ وێنەی لێ دەگیردرێت. ئەمەش گەورەیی د. قاسملوومان بو دەردەخات. ناوبراو هەروەها خوشحاڵی خۆی بو ئەو هەڵوێستە‌ی بێشکچی دەربڕی و بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سپاسی و پێزانینی لێ کرد.
پاش وتەکانی نوێنەری حێزب، بیشکچی وتەیەکی پێشکەش کرد، ناوبراو د. قاسملووی به کەسایەتییەکی کەم وێنە و دەگمەن نرخاند که نەک تەنیا له نێو نەتەوەی کورددا، بە‌ڵکوو له ئاست رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر هەڵکەتوو بوو.
بێشکچی وتی: د. قاسملوو مرۆڤ، دۆست، ئازادیخواز، دێموکرات و ئاشتیخواز بوو، کەله رێگای ئامانجه بەرزەکانیدا گیانی سپارد. ئەمەش دەبێ زۆر بەرز بنرخێندرێت.
ناوبراو به توندی ئێدانەی رێژیمی ئێسلامیی ئێرانی کرد که به شێوەیەکی نامرۆڤانە لەگەڵ پەیامبەری ئاشتی جووڵانەوە و وڵامی ئاشتیخوازیی ئەویان به گوللـه دایەوه.
د. بێشکچی رۆڵی دەوڵەت و دەزگای دادی ئوتریشی زۆر خراپ نرخاند و ئەوانیشی وەک تاوانبار ناساند، هەروەها داوای له حێزبی دێموکرات و نەتەوەی کورد کرد، له خوێنی د. قاسملوو خوش نەبن و بەرۆکی دەوڵەتی ئوتریش بەر نەدەن، تا ئەو کاتەی ماف به مافدار دەگات.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حێزب له ئوتریش لەلایەن \'\'دوکتور جەزا ساڵحی\'\'یەوه خوێندرایەوه.
لە کاتی سەردانی بێشکچی لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ڤییەن، نوێنەرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی سوسیالیستی کوردستان ــ باکوور، حیزبی شیوعیی کوردستان، حیزبی شیوعی عێراق و کۆمەلەی ژنانی کورد له ڤییەن، بەشدار بوون.