کوردستان میدیا: گەمارۆ ئابوورییەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژی رێژیمی ئێران زۆرترین یەکە پیشەییەکانی ئێران بەتایبەت پارێزگاکانی سنـە، ئورمیە، ئیلام و کرماشانی بەرەو داخستن بردووە.
هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان لە زاری بەرپرسی گشتیی بەڕێوبەڕایەتیی پیشەیی، کانزا و بازرگانی پارێزگای سنـە رایانگەیاند، زۆرتر لەسەدا ٧٠ی یەکە پیشەیییەکانی ئەم پارێزگایە داخراون.
جگە لە داخرانی لەسەدا ٧٠ی یەکە پیشەیییەکان، یەکە نیوە چالاکەکان، یان تەواو چالاکیشی لەگەڵ هەڵاوسان و دابەزینی لە رادەبەدەر بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەرەو داخران دەڕۆن.
لەو پێوندییەدا لە تێکڕای پرۆژە پیشەیییەکانی پارێزگای ئورمیە لەسەدا ٤٥یان تەواو داخراو و لەسەدا ٥٥یان نیوە داخراون و هەروەها ٢ هەزار و ٥٨٦ گەڵاڵەی نیوەچڵ درێژەدانیان لە بیرکراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا،پارێزگای ئورمیە لەسەدا ٣،٥ی گەڵاڵە نیوەکارەکانی ئێرانی بۆخۆی مسۆگەر کردووە و گەڵاڵە تەواو چالاکەکانی ئەو پارێزگایە لەرێژەی لەسەدا یەک دایە.
پارێزگای ئیلام و کرماشانیش کەلە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران ئەژمار دەکرێن، لەگەڵ زێدەترین داخرانی بەشی پێشەیی و بەرهەمهێنان لە ئێراندا بەرەوڕوو بوونەتەوە.
داخرانی ئەم یەکە پیشەیییەیانە بووەتە هۆی چوونەسەری رێژەی بێکاری لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێراندا.
بەپێی راپۆرتەکان و بە پشت بەستن بە وتەی بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی بەشە بەرهەمهێنەر و پیشەیییەکان، گەمارۆ ئابوورییەکان کە لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژی ئێران پەسند کراون بووەتە هۆی داخرانی ئەم بەشانە.