![](/weney-mallperr/9251.jpg)
کوردستان میدیا: دارستان و لەوەڕگەکانی مەریوان لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە جاران کەوتووەنە بەر هێرشی دوژمنانی کوردستان و رۆژانە هەواڵی چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لەو شارستانە بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، دارستانەکانی دوو گوندی \'\'ساوا و هانەشێخان\'\' ئاگریان تێبەر درا.
هاووڵاتییانی کورد لەو بڕوایە دان، دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەپێی بەرنامەیەکی لەپێشدا داڕێژراو، ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان بەر دەدەن.
چالاکان و دامەزراوە ژینگەپارێزییەکان و بەتایبەت ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، داوایان لە ژینگەپارێزان و خەڵکی خەمخۆری کوردستان کردووە، هاوکاریی دارستان و چیاکانی کوردستان بن و لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا بەشداری بکەن.
پێشتریش رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، دارستانەکانی دەوروبەری گوندی \'\'تفڵی\'\' سەربە شارستانی سەوڵاوا لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەر درابوو.