کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی خه‌ڵکی میاندواو به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی، هه‌رکام سزای ١ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، دوو هاووڵاتیی کورد به‌ناوه‌کانی قاسم ره‌حیمی و محه‌ممه‌د ئیبراهیم‌زاده خه‌ڵکی گوندی گه‌زلێنی سه‌ربه ناوچه‌ی میاندواو، به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی مه‌هاباده‌وه هه‌رکام سزای یه‌ک ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه کورده که نزیکه‌ی شه‌ش مانگ پێش ئێستا ده‌سبه‌سه‌ر کراون، هه‌نووکه له زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد ماوه‌ی سزاکه‌یان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها پێشتریش هاووڵاتییه‌کی مه‌هابادی به‌ناوی محه‌ممه‌د ئه‌مین قادرزاده به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسلامییه‌وه به چوار ساڵ زیندان سزا درا.