کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ رێوڕەسمێکی رێزلێنان بەبۆنەی ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە ئالبورگ بەڕێوەچوو

23:14 - 28 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، بە بۆنەی ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئالبورگی دانمارک رێوڕەسمێکی تایبەتی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزب لە دانمارک بەبۆنەی یادی ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕەسمێکی تایبەتی بەڕێوەبرد کە تێدا ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و چەندین کەسایەتیی سیاسی ونوێنەرانی حیزبەکانی دیکەی تێدا بەشدار بوون.

ئەم رێوڕەسمە تایبەتە کەلە شاری ئالبورگی دانمارک گیرا، بە سروودی ئەی رەقیب و راگرتنی چەند خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، لەلایەن \'\'جەمشید خوسرەوی بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی ئەم رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەلایەن \'\'عەلی خانی\'\'یەوە خوێندرایەوە.

لەدرێژەدا پەیامی یەکیەتیی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'هەژار دەشتی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی دانمارک و یەکیەتیی لاوانەوە پێشکەش کرا.

هەروەها چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسی پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی‌یان بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو کە بریتین لە:

یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان – ئالبورگ
کۆمەڵە ــ رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومنیستی ئێران
ناوەندی کوردوساید چاک ــ دانمارک
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران – دانمارک
جڤاکی ئاشتی وگەشەپێدانی کوردستان ــ دانمارک
ماڵی کورد لە ئالبورگ