![](/weney-mallperr/3495.jpg)
کوردستان میدیا: بارودۆخی هەنووکەیی کوردستان و بە تایبەت ئەم قەیرانەی کە بۆ کوردستانی عێراق و سووریە هاتووەتە پێش، کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکانی لە لەندەن کۆ کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٤ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمەڵەی حیزبە کوردییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بنکەی کۆمکار دانیشتنێکیان پێک هێنا.
لەو دانیشتنەدا باسی پێشکەشکردنی نامەیەک بە سەرۆک وەزیری بریتانیا کراوە کە لە نامەیەکدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا بکات پاڵپشتی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رابگەیەنێت.
چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ پشتیوانی ئەم وڵاتە لە کوردستانی سووریە و بە تایبەت کۆبانێ، یەکێکیتر لە باسەکانی ئەو چاوپێکەوتنە بوو.
هەر لەو دانیشتنەدا، نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان داعشیان گەورەترین مەترسی بۆ تەواوی جیهان لە قەڵەمدا و سەبارەت بە ناساندی کارەساتی شنگال وەکوو جینۆساید باس کرا.
بابەتێکی دیکە کە لەم دانیشتنەدا باسی لەسەر کرا، دواکاری لە وڵاتی تورکیە بە مەبەستی دەستێوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق و سووریە بوو.