کوردستان میدیا: شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ شاندێکی پێوەندییە نێونەتەوەیییەکانی پارتی سوسیال دێموکراتی سوێد کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد بە سەرپەرستیی \'\'حەمید تەیمووری\'\' نوێنەری پێوەندییەکانی حیزب لەو وڵاتە، لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتیی پارتی سوسیال دێموکراتی سوێد بە سەرپەرستیی \'\'تۆماس کرلهێد\'\' بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوەیییەکانی ئەو پارتە، رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لە پارلمانی سوێد دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
بارودۆخی ئێستای کوردستان بەگشتی و کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەتی، هەڵبژاردنی رۆحانی و زیاتربوونی رێژەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، ئیعدامی لاوانی کورد و کەمایەتییە نەتەوەیییەکانی دیکەی ئێران، دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی ناوچە و جیهان و رێککەوتنی ژنێڤ، کۆمەڵێک باس و بابەت بوون کە لەو دانیشتنەدا تاوتوێ کران.
رۆڵ و کاریگەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکان لە بەرەوپێش بردنی پرسی کورد، بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەو سەردانەی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە پارتی سوسیال دێموکراتی سوێد بوون.
لەو هاودیتنەدا شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات داوای لە پارتی سوسیال دێموکراتی سوێد کرد پرسی نەتەوەی کورد لە ئینترناسیۆنال سوسیالیست زەق بکاتەوە و بە مەبەستی راگیرانی ئیعدام و سەرکوتی نەتەوەی کورد، گوشاری زیاتر بخرێتە سەر رێژیمی ئیسلامیی ئێران.