كــــوردستان میدیا: زیندانییەكی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لەزیندانیی رەجایی شاری كەرەج، دۆسیەیەكی دیكەی بۆ كراوەتەوە.
خالید حەردانی رێكەوتی ٢٦ی رەزبەر لەلایەن ناوەندی بەڕێوەبەری حوكمەكانەوە بانگهێشت و بە تاوانی بێ رێزی كردن بە عەلی خامنەیی رێبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران لێپیچینەوەی لێكراوە.
هەواڵدەریی كوردپا لەو پێوەندییەدا بڵاوی كردۆتەوە، لەو دۆسیە تازەیەدا ٥ میلیۆن وەسیقەی بۆ دیاری كراوە و دۆسیەكەشی رەوانەی دادگای شۆڕشی رێژیم لەشاری كەرەج كراوە.
خالید حەردانی ٢٠ رۆژ لەمەوبەر لە حاڵێكدا كە دهیهەویست سەردانی بیهداری ناو زیندان بكات كەوتبووە بەر لێدان و بێ حورمەتی پێكردنی هێزەكانی زیندانەوە.
خالید حەردانی زیندانیی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لە ساڵی ١٣٧٩وە بە تاوانی تێكدانی تەناهیی گشتیی و رفاندنی فڕۆكە لە زیندان دایە.
ئەو هاووڵاتییە عەرەبە حوكمی زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر دا سەپاوە.