![](/weney-mallperr/1972.jpg)
کوردستان میدیا: ١١ که‌س به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له تورکیه ده‌سبه‌سه‌ر کران و هاوکات له ئازه‌ربایجان ٢٢ که‌س به‌تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ سپای پاسدارانی رێژیم دادپرسییان لێ‌کرا.
رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکی بڵاوی کردووه‌ته‌وه رێکه‌وتی ٨ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٩ سیخوڕی که ناسنامه‌ی ئێرانی‌یان هه‌یه له تورکیه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌م رۆژنامه‌یه، یه‌کێک له‌و سیخوڕانه به‌ناوی یه‌عقووب ئاهنۆخۆش پێش ده‌سبه‌سه‌ر کردن له سنووری ئێرانه‌وه خۆی ده‌رباز کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، تێکڕای ده‌سبه‌سه‌ر کراوان کاریان بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران کردووه و سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کان هیچ زانیارییه‌ک بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.
له‌م دواییانه‌شدا وه‌زاره‌تی ئه‌منیه‌تی تورکیه دوو که‌سی دیکه‌ی به‌ناوه‌کانی شه‌هرام زرغامی خوویی و محه‌ممه‌د ره‌زا ئیسماعیلی‌پوور، به تۆمه‌تی سیخوڕی له رێگه‌ی وێنه‌گرتن له شوێن و بینا ستراتیژیکه‌کان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه پاش پشکنینی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه، به‌ڵگه‌گه‌لێکی نهێنی و پێوه‌ندیدار به رێژیمی تاران و نووسراوه و پشکنینه‌نکانیان له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی تورکیه و دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پ‌ک‌ک دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئینتر فه‌کسی رووسی، ٧ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٢٢ هاووڵاتیی ئازه‌ربایجانی به تۆمه‌تی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆریستی و هاوکاری له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران له باکوو دادپرسییان لێکراوه.
به‌پیی ئه‌م هه‌واڵده‌رییه، تۆمه‌تی ئه‌و که‌سانه داڕشتنی پلان بۆ هێرشی تیرۆریستی بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌کانی ئه‌مریکا، ئیسراییل له باکوو تۆمار کراوه.
تۆمه‌تبارانی ئه‌م په‌ڕگه (پرونده)یه ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوو به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون.