کوردستان میدیا: لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ناوچە لیڕەواریی و لەوەڕگەکانی کوردستان بە بەردەوامی تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتوون و لەدوایین حاڵەتیشدا ناوچە داپۆشراوەکانی سەردەشت و سەلاسی باوەجانی بە دارستان، لەئاگردا سووتاون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، دارستان و لەوەڕگەکانی چیای ئالانی سەر بە سەردەشت ئاگری تێبەردراوە و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو شوێنە گەیشتووە.
سەرچاوەیەک باسی لەوە کردووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ئاگرە لەلایەن کەس یان کەسانێکی هەلپەرەستەوە لەشێخە سوور، گرویس و رەزگە بەردرابێت.
ئاگرکەوتنەوەکە بە هەوڵ و تێکۆشانی دانیشوانی خۆجێی گوندەکان و پاش ٣ کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش دارستان و لێڕەوارەکانی چیای بەمۆ لەسەلاسی باوەجانی لەپارێزگای کرماشان ئاگرییان گرتبوو و بەو هۆیەوە رووبەرێکی زۆر لە ژینگە و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیە سووتابوون.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیەش هاوچەشنی رووداوەکەی سەردەشت لەلایەن خەڵکی خۆجێی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزی کووژێندراوەتەوە.
ساڵانە رووبەرێکی فراوان لەدارستان، پووش و لەوەڕگەکانی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بە هۆکاریی مرۆیی و کەمتەر خەمی و گەرماوە لە ئاگردا دەسووتێن.
ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە بەردەوامیی ناڕەزایەتی چالاکانی ژینگەپارێزی بە دوای خۆیدا هێناوە و لەو بارەیەشەوە رەخنەیان لەعەملکردی ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران گرتووە.