کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە شێوەی مەرجدار، ئازاد کران

16:24 - 7 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: جەلال ناسری و قاسم رەحیمی‌ئازەر دوو زیندانیی سیاسیی کورد پاش تێپەڕاندنی ٣٤ مانگ زیندان لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد ئازاد کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی دوو زیندانیی سیاسیی کورد بەناوەکانی \'\'جەلال ناسری و قاسم رەحیمی ئازەر\'\' دوای ٣٤ مانگ لە تێپەڕینی حوکمەکەیان بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی مەهاباد ئازاد کران.
جەلال ناسری و قاسم رەحیمی‌ئازەر رێکەوتی ١٦ی رەشەمەی ساڵی ١٣٨٩ بە تۆمەتی \'\'هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' هاوڕێ لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بەناوەکانی \'\'ناسر ناسری، ئیدریس بوڕنا و ئیدریس ئاگ\'\' لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
دواتر لە رێکەوتی ١٩ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی دادگای ئینقلابی رێژیم لە شاری مەهاباد بە سەرپەرستیی \'\'جەوادی‌کیا\'\' بە تۆمەتی \'\'هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' حوکمی ٨ ساڵ زیندانی بەسەر قاسم رەحیمی ئازەر و ٥ ساڵی زیندانی بەسەر جەلال ناسریدا سەپاند.
لە دادگای پێداچوونەوە پارێزگای ئورمیە، حوکمی زیندانی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە، بۆ ٤ ساڵ و بێ‌بەری بوون لە ئاسانکارییەکانی نێو زیندان کەم کرایەوە.
ئەو دوو زیندانییە سیاسییە کوردە لە ماوەی ٣٤ مانگ لە زیندانی کرانیاندا لە هەموو مافێکی زیندانی بوونیان بێ‌بەری بوون.
پێشتر لەوە ناسر ناسری، ئیدریس بوڕنا و ئیدریس کە هاوڕێ لەگەڵ قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری دەسبەسەر کرابوون، لە رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی لە زیندان ئازاد کران.