کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو منداڵی کورد لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی نیگارکێشی لە بولغارستان دیپلۆمی شانازییان وەرگرت

20:16 - 8 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: دوو منداڵی کوردی ئورمیە لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی نیگارکێشیی بولغارستان بە وەرگرتنی دیپلۆمی شانازی سەرکەوتنیان تۆمار کرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، پەریا پیرمەندی تەمەن ١٢ ساڵ و کیمیا مەحموودتاش تەمەن ١٤ ساڵ لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی نیگارکێشیی منداڵانی مۆنتانا لە بولغارستان، دیپلۆمی شانازییان بە دەست هێنا.

کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی نیگارکێشیی منداڵان لە بولغارستان بە ناوەڕۆکی موسیقی وکایە ئایینیەکان بەڕێوەچوو.

دیپلۆمی شانازیی کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی نیگارکێشیی نەوا زاگورای لە وڵاتی بولغارستان و بە دەست هێنانی ١٧ دیپلۆمی ئیفتخار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی بولغارستان لە شانازییەکانی دیکەی منداڵانی کورد لە ماوەی ئەمساڵدا بوو.