کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی كورد لەشاری سەردەشت دەستبەسەر كران

16:04 - 29 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی كورد لەشاری سەردەشت لەماڵەكەی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران.
عەلی مەولانیا و ئەبووبەكر مەولانیا رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٨ی پووشپەڕ لەشاری سەردەشت دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون.
كەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسیی بڵاوی كردەوە، بنەماڵەی مەولانییەكان بەمەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشیان سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەكانیان لەشاری سەردەشت كردووە، بەڵام هیچ وڵامێكیان وەرنەگرتۆتەوە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری دەستبەسەركرانی ئەو دوو هاووڵاتییە نەزانراوە.