کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد بەبێ هۆکارێکی روون لە نەغەدە دەسبەسەر کران

18:21 - 9 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی چەقەڵ مستەفای سەربە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران رێکەوتی ٢٨ ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی \'\'ئاکام بەلەدە تەمەن ٢٤ ساڵ و ئەمیر بۆرە تەمەن ١٩ ساڵ دەسبەسەر کرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پاش ١٠ رۆژ لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەرلەم پێوەندییەدا، دوو هاووڵاتیی کوردی دیکەی خەڵکی ناوچەی \'\'ئەلەند\'\'ی سەربە شارستانی خۆی بە ناوەکانی محەممەد میلانی و تاجەدین مەمکانی رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و رەوانەی زیندان کران.