کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان و پیرانشار دەسبەسەر کران

12:55 - 22 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'زەنگیاوێ\'\'ی سەربە شاری پیرانشار بەناوی \'\'مەلا قادر ئەحمەدی\'\' کوڕی \'\'عومەر\'\'، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی رەشەمە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان وێڕای بێ‌حورمەتی کردن، ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر و کامپیۆتێر و تێكڕای پەرتووکەکانیان زەوت کردووە.
بە وتەی ئەو شایەتحاڵە مەلا قادری ئەحمەدی پاش ماوەیەک دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
لەو پێوەندییەدا پێشرتیش هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە تۆمەتی \'\'کێشانی ئاڵانی کوردستان بەسەر تیشێرتەکەیەوە\'\' لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا ئەمڕۆ ٢٢ی رەشەمە ١٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.