کوردستان میدیا: دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی رەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، کە سەرقاڵی چالاکی حیزبی و پێوەندی گرتن لەگەڵ خەڵکدا بوونه لە کاتی گەڕان لە ناوچەدا، کەوتوونەتە سەر مینە چێندراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ئاکامدا بریندار بوونە.
بە پێی زانیارییەکانی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تیمی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە کاتی گەڕان لە ناوچەدا لە شاخی سیغێ دەرێ لە سنووری پیرانشار، کاتژمێر ٨ی شەو، ڕێکەوتی ٨ی رەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، کەوتوونەتە سەر مینی چێندراو و ٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بریندار بوون.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ٢ بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە شاری هەولێر و دوای چارەسەری پزیشکی یەکێکیان برینەکەی سووک بووه و چارەسەر کراوە و برینی ئەو پێشمەرگەی دیکه قورس بووه و ههر له نەخۆشخانە دایه.