کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو چالاکی کورد بانگهێشتی ئیتلاعات و لێپێچێنەوەیان لێ کرا

18:01 - 7 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: دوو چالاکی سیاسیی کورد بەناوەکان رەزا شەریفی بۆکان و سەحەر سەعادەتی بە تۆمەتی نووسینی نامە بۆ سەرکۆماری رێژیمی ئێران، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی چاودێرانی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو چالاکە کوردە لەسەر دۆخی محەممەد سەدیق کەبوودوەند سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، نامەیان بۆ سەرکۆماری رێژیمی ئێران نووسیوە و بەو هۆیەوە لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراون.

بەپێی ئەم راپۆرتە رەزا شەریفی بۆکانی و سەحەر سەعادەتی ئەو نامەیان میدیایی نەکردبووەوە، هەتا نەبێتە بیانوویەک بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بەڵام بەو حاڵەش بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لێ کرا.

ناوەندە ئەمنیەتییەکان داوایان لەو دوو چالاکە کوردە کردووە، هەتا هیچ چەشنە چالاکییەک لەسەر زیندانییانی سیاسی و بە تایبەت محەممەد سەدیق کەبوودوەند ئەنجام نەدەن.