![](/weney-mallperr/9402.jpg)
کوردستان میدیا: بەرزبوونەوەی لەسەدا ٩٠ی نرخی کارەبا لە شارستانی سەردەشت، نارەزاییەتی هاووڵاتیانی کوردی ئەو شارەی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هاووڵاتییانی شاری سەردەشت لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاو، کارەبا، تەلەفۆن و گاز وەزاڵە هاتوون و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هاووڵاتییان توانای دانی پارەی قەبزەکانیان نەبێت.
نەدانی پارەی قەبزەکان، پچڕانی هێڵی هاوبەشیی هاووڵاتییان لە خزمەتگوزاری بە تایبەت کارەبا و گاز لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی سەرمای لێ دەکەوێتەوە و ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتییانی بەدواوە بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان میدیای راگەیاند: ئەو بڕە پارەیەی کە هاووڵاتییان لە بری قەبزی ئاو، کارەبا و گاز دەبێت بیدەن لە رێژەی ئەو یارانەیە کە هەموو ئەندامانی بنەماڵە وەری دەگرن زۆرترە.
وەرگرتنی پارەی نەختی لەمەڕ خوێندن لە قوتابخانە و فێرگەکاندا، زیاد بوونی نرخی تەندروستی و دەرمان لە نەخۆشخانەکاندا، زۆر بوونی نرخی دەوا و دەرمان، بەرزبوونەوەی نرخی ئاو، کارەبا، گاز و تەلەفۆن و هەروەها بێکاری و نەبوونی دەرەتانی کار بووەتە هۆی ئەوەی کە هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکان بکەونە ژێر گوشاری ئابوورییەوە.