کوردستان میدیا: دوکتور میرۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٢ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێشکەش کرد.
دەقی پەیامەکە:
میوانه به‌ڕێزه‌کان،
هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر،
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست،
ساڵێکی دیکه تێپه‌ڕی و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ڕهخساوهتهوه جارێکی دیکه به‌یه‌که‌وه ڕێز بگرین له یاد و بیره‌وه‌رییه‌کانی کۆماری کوردستان و پێداگرینهوه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونمان به ئامانج و ئیدئالهکانی ئه‌و ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه که له ٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٢ی ژانوییه‌ی ١٩٤٦ی زایینی له مەهاباد پێکهات.
له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنتان دەکەین. ٧٢ـەمین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی کۆمار له ئێوه و گشت نه‌ته‌وه‌ی کورد پیرۆز بێ.
مێژوو ئه‌و شانازییه‌ی به حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌خشی که کۆماری کوردستان، یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی مودێڕنی کورد، دابمه‌زرێنێ و ڕێبه‌ره‌که‌ی، نه‌مر قازی محەممەد، به سه‌رۆک و پێشه‌وای ئه‌و کۆماره دیاری بکرێ.
ئێمه سه‌ربه‌رزین به‌وه که کۆمار ئه‌وڕۆ له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی دابه‌شکراودا وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان ڕێزی لێده‌گیرێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌زانین که نه‌یارانی کورد، به‌تایبه‌تی ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆکان و ناسیونالیسته بهرچاوتهنگکهکانی نه‌ته‌وه‌ی حاکم، ئیراد له کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گرن که له لاوازبوونی حکوومه‌تی پاشایه‌تی و له باروودۆخی تایبه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وکات وه‌ک ده‌رفه‌ت بۆ دامه‌زراندی کۆماری کوردستان که‌ڵکی وه‌رگرتووه!
ئێستاش ئه‌و کاره‌مان وه‌ک ههنگاوێکی جیاوازیخوازانه و هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ بێگانه بهچاودادهنهوه و پێیانوایه ده‌بێ له ئیده و ئامانجه‌کانی کۆمار فاسیله بگرین!
به‌ڵام ئێمه‌ی کورد ڕاست به‌پێچه‌وانه، دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان وه‌ک ههنگاوێکی ڕه‌وا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆمان و دابینکردنی مافه سیاسییه‌کانی گه‌له‌که‌مان چاولێده‌که‌ین و یادی کۆمار به‌رز ڕاده‌گرین.
دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان به‌رهه‌می خه‌باتی ڕزگاریخواز و ئیراده‌ی قایمی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.
وه ئه‌وه که کورد و ڕێبه‌رانی کۆمار له لاوازیی دیکتاتۆریی حکوومه‌تی ئه‌وکاتی ئێران و ههلووومهرجی له‌باری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ خێراترکردنی ڕه‌وتی دابینکردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه، ئه‌وه وشیاریی و توانایی و شمی سیاسیی به‌هێزی پێشه‌وا قازی محەممەد و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی کۆمار ده‌سه‌لمێنێ.
ئافه‌رینیان پێدهڵهین و سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی که ڕێبوارانی ڕێگایانین.
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه شانازی به مێژوو و ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیه‌وه نه‌کا.
ئێمه‌ش هه‌ر به‌وجۆره، ڕێگه به که‌س ناده‌ین ئه‌و هه‌ست و مافه‌مان لێ بستێنێ.
بۆ ئێمه، له‌دایکبوونی کۆماری کوردستان ڕووداوێکی گرنگه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا و پێویسته هه‌موو ساڵێ ده‌سکه‌وته‌کانی وه‌بیر بێنینه‌وه و ڕێزیان لێ بگرین:
به‌ڵێ، شانازی ده‌که‌ین به بهفەرمیناسینی زمانی کورد و دابینکردنی مافی خۆێندن به زمانی زگماکی بۆ منداڵی کورد. مافێک که هه‌تا ئێستاش له کۆماری ئیسلامی‌دا له ڕۆڵه‌ی کورد زه‌وت کراوه.
شانازی ده‌که‌ین به پێکهاتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که هێمای به‌رخۆدان و یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی پاراستنی هوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورده.
سروشتیه سه‌ربه‌رز بین به هەڵکردنی ئاڵای کوردستان.
سەرنجڕاکیشه که ٧٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پرس و ئازادیی ژن له به‌رنامه‌ی کاری کۆماری کوردستان دا بووه و هه‌وڵ بۆ دابینکردنی مافه‌کانی ژن دراوه.
به‌ڵێ شانازی ده‌که‌ین به بوونی ئه‌و ئه‌منییه‌ت و ئازادییه دێموکراتیکانه‌ی که کۆمار له ماوه‌ی ته‌نیا ١١ مانگ دا له کوردستان بۆ کورد و غه‌یره کوردی دابین کردبوو.
حه‌قی خۆمانه به‌چاوی ڕێز و ته‌حسینه‌وه ئاوڕ له‌و هاوکاریی و هاوپێوه‌ندییه گه‌رم و گوڕانه بده‌ینه‌وه که بۆ ڕۆڵه‌کانی کورد له به‌شه‌کانی کوردستان ڕه‌خسا بوو. حزووری به‌رچاو و کاریگه‌ریی بارزانیه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی له کۆماری کوردستاندا نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه.
ئێمه گرنگیی ته‌واوه‌و ده‌ده‌ین به پێوه‌ندیی دۆستانه و هاوکاریی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان و حكوومەتی میللیی ئازەربایجان.
به‌تایبه‌تی، ته‌عامولی دێموکراتیک و به‌رپرسانه‌ی ئه‌و دوو حکوومه‌ته ده‌توانێ وەک نموونە و ئەزموونێکی سەرکەوتوو بۆ داهاتووی ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه ده‌وری یه‌کلاکه‌ره‌وه بگێڕێ.
به‌کورتی، ئه‌وڕۆ دوای پتر له حه‌وت دیه، خه‌ڵکانی ئێران و زۆر وڵاتی دیکه‌ی ناوچه، به‌داخه‌وه، به‌ده‌ست دیکتاتۆرییه‌وه ده‌ناڵێنن و بۆ قوربانی ده‌ده‌ن وه‌دیهێنانی ماف و ئازادییانه‌ی که کۆماری کوردستان له ماوه‌ی که‌متر له یه‌ک ساڵ له کوردستان دابینی کردبوون!
ئاشکرایه، بووژانه‌وه‌ی که‌موێنه‌ی بیر و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ کورد و گه‌شه‌سه‌ندنی که‌سایه‌تی تاکی کورد، پێویسته وه‌ک به‌نرخ ترین و شوێندانه‌رترین ده‌سکه‌وتی کۆماری کوردستان له مێشکی هه‌موو تاکێکی کورددا چاولێبکرێ و بپارێزرێ.
ئه‌و ده‌سکه‌وته‌یه که ئه‌ڕۆش هه‌وێن و هانده‌ری ئێمه‌ی کورده بۆ به‌رده‌وامبوون له خه‌بات له‌پێناوی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌دیهێنانی ئازادی و مافی دیارکردنی چاره‌نووس وه‌ک پیرۆزترین ئامانج و په‌یامی کۆمار.
به‌ڕێزان!
له ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاویدا که به‌ره‌و ته‌وابوون ده‌ڕوا، زۆر ڕووداوی گرینگ هاتوونه ئاراوه. به‌ڵام من ده‌مهه‌وێ لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به دوو ڕووداو بکه‌م که ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به پرسی کورده‌وه و ئێرانه‌وه هه‌بوو:
یه‌که‌م، هێرشی نیزامی سوپای عێڕاق بۆ سه‌ر ناوچه جێناکۆکیه‌کانی باشووری کوردستان و داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه که به پیلان و فه‌رمانده‌یی و ڕێنوێنی و به‌شداریی ئاشکرا و ڕاسته‌وخۆی سپای پاسدارانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
لێره‌دا ناچمه نێو لایه‌ن و هۆکاره‌کانی ئه‌و ڕووداوهوهوه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوژمنکارانه و ڕۆڵی کاولکه‌ری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له پرسی کورد دایه.
ڕووداوه‌کانی مانگی ئوکتوبری ٢٠١٧ی زایینی دیسانه‌وه و بۆ چه‌نده‌مین جار سه‌لماندیان که حکوومه‌تی ئێران نه‌یار و دوژمنی سه‌ره‌کی ماف و ئازادی کورده له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان دا.
کورد ده‌بێ دوو ده‌رسی گرنگ له‌و ڕووداوه وه‌ربگرێ: یه‌که‌م، کورد به‌گشتی و له هه‌ر به‌شێکی کوردستان و به خۆشمانه‌وه، ئه‌گه‌ر پشت به کۆماری ئیسلامی ببه‌ستێ، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و گران ده‌کا و به تێچوویه‌کی قورس بۆی ته‌واو ده‌بێ.
و دووهه‌م، بیسه‌لمێنین که دووبه‌ره‌کی و ناته‌بایی نێوماڵی کورد ئه‌و هۆکاره سه‌ره‌کیه‌یه که ده‌رگا و ده‌روازه بۆ دوژمن ده‌خاته سه‌ر پشت که پیلان و پلانه‌کانی خۆی له کوردستاندا به سه‌رکه‌وتووییه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ!
هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ئه‌و ڕاستیه نه‌بینێ، خۆی ته‌نیا له نه‌هامه‌تییه‌کانی دووبه‌ره‌کی و له ئاکامه کاره‌ساتباره‌کانی متمانه‌کردن به ڕێژیمی ئێران به‌رپرسه و نابێ گله‌یی له که‌س بکا.
دووهه‌م ڕووداو، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جمووجۆڵه ئیعترازیانهی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێرانه که له ٧ی به‌فره‌نباری ١٣٩٦ هه‌تاوی (٢٩ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی) له ئێران‌دا هاتنه ئاراوه و به خێراییه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌وه زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێرانیان گرته‌وه.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه سەرنجی بیروڕای گشتیی ناوچه و جیهانی بۆلای وه‌زعی تراژیک و شپرزه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لانی ئێران له ژێر حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا ڕاکێشا.
ڕاپه‌ڕینی ئه‌وجاره‌ی خه‌ڵک دژی ڕێژیم زۆر جیاواز بوو له خۆپیشاندانه‌کانی پێشوو و گرنگی و مانای تایبه‌تی هه‌بوو و هه‌یه و جێگای هیوا و هومێده:
هەموو نیزامی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج. دروشمه‌کانی خه‌ڵک به‌ته‌واوی ده‌ریانخست که گه‌لانی ئێران له گه‌مه‌ی دووبه‌ره‌ی بناژۆخواز و ڕێفۆرمخواز (اصولگرا و اصلاح طلب) عبوریان کردوه و ساغبوونه‌وه.
جێگای سرنجه، خۆپیشانده‌ران ئه‌وجاره ته‌نانه‌ت له یه‌ک شوێنیش داوای رفع حصری ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیان نه‌هێنایه گۆڕێ که دروشمێکی سه‌ره‌کی ئیسلاحتهڵهبانه!
خه‌ڵکی ئێران بۆی ده‌رکه‌وتووه که جیاوازی و ناته‌باییه‌کانی نێوان دوو باڵی ڕێژیم نه له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و بۆ دابینکردنی ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکه، به‌ڵکوو ته‌نیا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابینکردن و پاراستنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیی تاقمه‌کانی خۆیان له چوارچێوه‌ی سیستمه‌که دایه.
هه‌ڵوێستی دووڕووانه‌ی ئیسلاحته‌ڵه‌به‌کان له گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندا، گومانی له ڕاستبوونی ئه‌و بۆچوونه‌دا نه‌هێشته‌وه.
بۆیه، خه‌ڵک متمانه‌یان به هیچکام له باڵه‌کانی ڕێژیم نه‌ماوه. ده‌زانن که هه‌ردوو باڵه‌که کۆسپن له‌سه‌ر ڕێگای پێکهاتنی ئاڵووگۆڕی سیاسی به قازانجی خه‌ڵک و هه‌ردوولا کۆسپن بۆ ڕزگاربوون له سه‌رکوت و دیکتاتوری و دزی و گه‌نده‌ڵیی حکوومه‌تی.
ڕاپه‌ڕینه‌که حکوومه‌تی خراپ خافڵگیر کرد. قه‌ت ئاوا به به‌ربڵاوی و لێبڕاویه‌وه مه‌شڕووعییه‌تی گشت سیستمه‌که نه‌که‌وتۆته ژێر پرسیار، بۆیه ڕێژیم بریندار و تووڕه‌یه و وه‌ک هه‌موو نیزامه دیکتاتۆرییه‌کانی مێژوو به دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئیمکانات و ماشێنی سه‌رکوتی خۆی بۆ دامرکاندن و سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازی وه‌کار ده‌خا.
هیچ دوور نیه ڕێژیم بتوانێ بۆ ماوه‌یه‌ک به‌زۆر کۆتایی به خۆپیشاندانه‌کان بێنێ، به‌ڵام گومانی تێدا دۆخه‌که له‌وه ده‌رچووه که بتوانێ بۆ هه‌میشه جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه و مافخوازانه‌ی ئه‌وجاره سه‌رکوت بکا.
هه‌ر ئێستاش، له شه‌ڕ و ململانه‌ی نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌تدا، لایه‌نی براوه خه‌ڵکه! با سه‌رکه‌وتنه‌که مقطعی و سه‌مبۆلیکیش بێ، چون:
له کاتێکدا ڕێژیم مه‌شڕووعییه‌تی نه‌ماوه و درزی گه‌وره که‌وتۆته نێو ڕیزه‌کانیه‌وه، خه‌ڵک نیسبه‌ته‌ن یه‌کپارچه و یه‌کگرتووه. ڕاپه‌ڕینی ئه‌وجاره به‌پێچه‌وانه بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، له تاران و چه‌ند شوێنیک دا قه‌تیس نه‌مایه‌وه، هه‌موو وڵات تێیدا به‌شدار بوو.
خەڵک هه‌م ترسی شکاوە و هه‌م تابۆکانی شکاندوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیعترازاتهکانی خه‌ڵک به‌شێوه‌ی کاتی سه‌رکوتیش بکرێن، ده‌رچوونی خه‌ڵک له گه‌مه‌ی ناپیرۆزی دووبه‌ره‌ی بناژۆخواز و ڕێفۆرمخواز، ده‌سکه‌وتێکی گرینگ بۆ گه‌لانی ئێران و شکستێکی تاڵ بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییه.
کۆماری ئیسلامی ماهیتا ئه‌و توانا و ئیراده و زه‌رفییه‌ته‌ی نیه ده‌نگی خه‌ڵک ببیستێ، به‌خۆیدا بچێته‌وه، واز له سه‌رکوت و دزی و گه‌نده‌ڵی بێنێ، ویست و داخوازه‌کانی خه‌ڵک بسه‌لمێنێ و به‌قازانجی خه‌ڵک ئاڵووگۆڕ له سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا ده‌ست پێبکا.
ڕێژیم ئه‌وجاره‌ش وڵامی داخوازه‌کانی خه‌ڵک به سه‌رکوتی زیاتر ده‌داته‌وه.
بۆیه ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین، جمووجۆڵه ئیعترازییه‌کان به شێوه‌یه‌کی دیکه و توندتر و به‌ربڵاوتر له‌و جاره سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و زیاتر ته‌نگ به کۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌چنن.
به‌تایبه‌تی که ده‌شبینین ئێستا کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی وشیار و ئاگا و چاوکراوه له کوردستان و ئێران شکڵی گرتووه و له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام دایه، ئاسۆی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لانی ئێران ڕوون تر ده‌نوێنێ.
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ڕێژیمێکی سه‌رکوتکه‌ر به‌وه‌نده ناڕووخێ.
پاشه‌کشه‌ی کۆماری ئیسلامی و سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵک به‌ستراوه‌ته‌وه به مانه‌وه‌ی خه‌ڵک به یه‌کڕیزی، به وه‌خه‌به‌رهاتنی ئوپوزسیونی ناوه‌ندی و ڕێککه‌وتنی ئه‌حزابی سیاسی له سه‌ر پلاتفورمێکی دێموکراتیک و هاوبه‌ش به به‌شداریی نوێنه‌رانی هه‌موو گه‌لانی ئێران به مه‌به‌ستی سازدانی ئالترناتیڤێکی گشتگیر.
چاوه‌ڕوانیی ئاڵووگۆڕی قوووڵ له ئێران‌دا ده‌کرێ و له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ئه‌رکێکی قورس ده‌که‌وێته سه‌ر شانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له‌و قۆناخه‌دا، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی به وه‌زنی شیاوی خۆمانه‌وه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا به‌شدار بین، کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان هه‌بێ، بتوانین ده‌نگی خۆمان به کۆمه‌ڵگای جیهانی بگه‌یه‌نین، ئاماده‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشهاته ئیحتمالیه نهخوازراوهکانمان هه‌بێ و ماف و ئازادی بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، ده‌بێ به‌رپرسانه هه‌نگاو بنێین، کۆتایی به‌و پڕشووبڵاوییهی ئێستامان بێنین و به هێزی یه‌کگرتوو وه‌ک کورد بکه‌وینه وتووێژ و دیالۆگه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی دیکه.
هه‌وڵه‌کان به مه‌به‌ستی یه‌کڕیزی و هاوکاری و به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی- دێموکراتیک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئارادان. ئێمه‌ش به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵی حیزبه‌کانمان له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه پێویست و پیرۆزه دا و سه‌رکه‌وتنیان بۆ به ئاواد ده‌خوازین.
به‌رز و پیرۆز بێ یادی کۆماری کوردستان و ڕێبه‌رانی
سڵاو له خه‌ڵکی کوردستان
سڵاو له گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی کورد و کوردستان
سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان
سڵاو له زیندانیه سیاسیه‌کان، ڕۆڵه به هه‌ڵویست و خۆڕاگره‌کانی گه‌ل
به‌رده‌وام بێ خه‌باتی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌مان له پێناو وه‌دیهێنانی یه‌کجاره‌ی ئامانجه‌کانی کوماری کوردستان دا
ئێوه‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتوو بن.