کوردستان میدیا: دژبه‌رانی رێژیم سووریه، پێکهاتوو له گرووپه چه‌کداره‌کان و کۆمیته خه‌ڵکییه‌کان، رایانگه‌یاندووه، که بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکوته‌کانی رێژیم، یه‌کیان گرتووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، رێکه‌وتی ١٢ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی دژبه‌رانی رێژیمی ئه‌سه‌د له حه‌ما یه‌کیان گرتووه و گوتوویانه: یه‌کیه‌تیی دژبه‌رانی شاری حه‌ما له یه‌کێک له پێگه‌کانی دژبه‌رانی و به ئاماده بوونی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌مه له کاتێک دایه که ئه‌رتشی به‌شار ئه‌سه‌د درێژه به بۆمبارانی ناوچه‌کانی ژێر کونترۆڵی دژبه‌ران درێژه ده‌دات.
دژبه‌ران ده‌ڵێن که رێژیم به بۆمباران و گوللـه‌بارانی ناوچه‌کانی ژێر کونترۆڵی دژبه‌ران، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌تا خه‌ڵک ئه‌و ناوچانه ئاواره بکه‌ن و ته‌شه‌نه بکه‌نه نیو ئه‌و ناوچانه‌وه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق له یه‌ک حه‌وتووی رابردوودا به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به جێتی شه‌ڕکه‌ر بۆمباران ده‌کرێن.
ناوه‌ندی هه‌واڵنیریی شۆڕشی سووریه به پشت به‌ستن له رێکخراوی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانی‌که‌م ١٦٨ که‌س له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی سووریه به ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د کوژراون.