کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و حیزبی شیۆعی لە ئیسکیلستۆنای وڵاتی سوێد

16:50 - 28 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە شاری ئیسکیلستۆنای وڵاتی سوێد دوو شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی شیوعیی کوردستان کۆبوونەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئیسکیلستۆنا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ شاندێکی حیزبی شیۆعیی کوردستانی عێراق کۆبووەوە.

بارودۆخی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی رووداوەکان لەسەر نەتەوەی کورد و هەروەها هەڵویستی حیزبە کوردستانی ئێران لە بەرانبەر هێرشی داعش بۆسەر خاکی کوردستانی باشوور، بەشێک لە باسەکانی ئەو دیدارەی پێکهێنابوو.

9168.jpeg


لەو دیدارەدا هەر دوو شاند لەسەر خەباتی خۆیان لە رابردوودا و ئێستادا باسیان کرد و لە کۆتاییشدا لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانیان پیداگرییان کردەوە.