کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری شاندێكی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

17:24 - 18 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەسەرپەرستی سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات سەردانی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١٧ی بانەمەڕ شاندی حیزبی دێمۆكرات بەسەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجری لەلایەن شاندێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە بەسەرپەرستی بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی پێشوازیی لێكرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرەتا بەڕێزان هیجری و موهتەدی بیر و بۆچوونیان لەسەر كۆمەڵێك پرس و بابەتی رۆژ و پێوەندیدار بە پرسی كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان و دۆخی ئێستای ئێران و ناوچەكە باس كرد.
پرسی بە ناو هەڵبژاردن لەئێران، پرسی هاوكاری هێزە كوردستانییەكان بە تایبەت هاوكاری حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە، چۆنیەتی كاری هاوبەش ودانیشتن لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا هەر دوو لایەن لەسەر پێویستی هاوهەڵوێستی و هاوفكری و هاوكاری زیاتر لەسەر پرسە پێوەندیدارەكان و دانانی رێكاری گونجاو بۆ ئەم قۆناغە هەستیارەی جووڵانەوەی كورد بە گشتی و بە تایبەت كوردستانی ئێران هاوڕا بوون .