![](/weney-mallperr/11029.jpg)
کوردستان میدیا: ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێکه‌وتی ٢٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ئۆتریش، سه‌ردانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و لەگەڵ خاتوو ئیلیا دیب، سکرتێری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پارته دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.
دوو لایەن له‌م دیدارەدا، وێڕای پیرۆزبایی له خاتوو دیب بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سکرتێری نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیال دێموکرات، چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌وانه بارودۆخی سیاسیی ئێران و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری، بارودۆخی تایبه‌تی کوردستان و هه‌رچی زیاتر به ئه‌منییه‌تی کردنی فه‌زای سیاسی و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان، وت‌ووێژیان کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا هیوا به‌هرامی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێران وتی؛ ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی له چوار ساڵی ڕابردوودا بەڵێنی بێبنەمای زۆری سەبارەت بە گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و سیاسی وڵات داوە.
ڕۆحانی وێڕای ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و پاشه‌کشه له پرسی ناوکیدا، نه ته‌نیا به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کرد، به‌ڵکوو له زۆر بوارەوە بارودۆخی وڵات به ته‌واوی ڕووی لە خراپتر بوون کردووە.
به‌هرامی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به دۆخی کوردستان وتی؛ له کوردستان وێڕای هه‌بوونی هه‌موو ئه‌و کێشه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که تا ڕادەیەک له هه‌موو ئێران‌دا بوونی هەیە، گوشاری سیاسی و زه‌بر و زه‌نگ لەسەر هاووڵاتیانی کورد له‌و په‌ڕی خۆیدایه.
ئیلیا دیب پرسی کوردی له ئێران و باقی پارچه‌کانی کوردستان به پرسێکی زۆر ڕه‌وا ناوبرد و وتیشی؛ ئێمه وه‌ک پارتی سوسیال دێموکرات هه‌رده‌م پشتگیریی ماف و داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان کردووە و هه‌ر واش ده‌مێنینه‌وه. ناوبراو سه‌باره‌ت به ڕۆڵی نه‌رێنیی ئێران وتی؛ ڕێژیمی تاران نە ته‌نیا بۆ خه‌ڵکی ئێران و کوردستان کێشه‌ی دروست کردووە، به‌ڵکوو له ئاستی ناوچه‌که‌شدا ڕۆڵێکی زۆر نه‌رێنی ده‌گێڕێت.
دیب ئاماده‌یی حێزبه‌که‌ی بۆ پشتگیریی سیاسی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پرسی کورد ده‌ربڕی و وتی؛ له داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوی هاوپه‌یمانیی پێشکه‌وتنخوازدا پشتگیری نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر بۆ پرسی کورد له ئێران‌دا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین.