کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزب دێموکرات لە پارلمانی نوروێژ

21:17 - 15 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نوروێژ، لەگەڵ ئەندام پارلمانی سەربە حیزبی چەپی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ بە سەرپەرستیی \'\'عەزیم ئەلیاسی\'\' سەردانی پارلمانی نوروێژیان کرد و لەگەڵ \'\'هەککی ئەدسڤۆڵ\'\' ئەندام پارلمانی سەربە لیستی پارتی سوسیالیستی چەپ دیدار و چاوپێکەوتنیان پێکهینا.
حدکا و سیاسەتی ئاشتیخوازانەی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە کوردستانی ئێران، وڵامی کاربەدەستانی ئێران بۆ ئەم سیاسەتە ئاشتیخوازانەیە، تیروری رێبەرانی حدکا، بارودۆخی ئێران و کوردستان پاش هاتنەسەرکاری رۆحانی، رێککەوتنی وڵاتانی ١+٥ لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی ناوەکی، بۆچوونی لایەنی نوروێژی لەسەر بابەتەکان و پێوەندیی دوو لایەن، بەبات‌گەلێک بوون لەو هاودیتنەدا باسیان لێ کرا.