کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ لە دیدارێکدا دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ئێران و کوردستانی لەگەڵ نوێنەری حیزبی دێموکرات مەسیحیی نوروێژ هێنایە بەرباس.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٨ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'عەزیم ئەلیاسی\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نوروێژ لە دیدارێکدا چاوی بە \'\'ئاندریاس هەوگ لوێلان\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکرات مەسیحیی نوروێژ کەوت.
بارودۆخی ئێران و کوردستان پاش هاتنەسەر کاری رۆحانی، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، رێککەوتنی وڵاتانی ١ + ٥ و بۆچوونی حیزبی دێموکرات، بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران و ستراتیژیی ئەو رێژیمە لەو پێوەندییەدا، کۆمەڵە بابەتێک بوون کەلە دیداری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەری حیزبی دێموکرات مەسیحییەکانی نوروێژ تاوتوێ کران.
لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی ئێران و کوردستان پاش هاتنەسەرکاری رۆحانی، نوینەری حیزب ئاماژەی بە زیاتربوونی رێژەی گرتن، ئەشکەنجە و لە سێدارەدانی چالاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها چالاکوانانی سیاسی کرد.
لەسەر رێککەوتنی وڵاتانی ١ + ٥ لەگەڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێران، نوێنەری حیزب وتی: ئێمە پێمان وایە کاربەدەستانی ئێران لە بەر نالەباریی بارودۆخی ئابووری وڵات و گوشارە نێودەوڵەتییەکان ملی بۆ ئەم رێککەوتنە نەوی کردووە و هەرکاتیش دەرفەتی گونجاوتری دەست بکەوێ ئەوا درێژە بە بەرنامە ناوەکییەکەی خۆی دەدات، چونکە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی ناوەکی لە ستراتیژی ئاخووندەکانە.
لە کۆتایی ئەو چاوپێکەوتنەدا لەسەر بەردەوامی و توندتۆڵتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان هەر دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی مەسیحیی نوروێژ پێداگریی کرایەوە.