کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری کۆمیتەی هاوکاری و نوێنەرایەتیی هەرێم لە وڵاتی سوێد

14:46 - 31 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بە ئەمادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن، شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوێد لە دەفتەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوێد بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد ئەحمەدی\'\' بەرپرسی کۆمیتە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە شاری ستۆکهۆڵم کرد و لەلایەن شاندێکیانەوە بە سەرپەرستیی \'\'شۆڕش رەحیم\'\' نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.

دەربڕینی هاوکاری و پشتیوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەهەمبەر هەرچەشنە دەستدرێژی و پیلانێک بۆسەر خاکی کوردستان، ئامانجی سەرەکیی سەدانی شاندی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.

پێشتر کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە وڵاتی سوێد، راگەیەنراوێکی لەبارەی رووداوەکانی ئەم دوایییانەی عێراق و هێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردبووەوە و لەم هاودیتنەدا درا بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم.