کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری كۆمیتەی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان و كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی نوروێژ

15:49 - 25 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی نوروێژ بەسەرپەرستی مریەم علیپوور بەرپرسی كۆمیتەی پێشوازی لەهەیئەتێكی كۆمیتەی رێكخستنی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرستی هەندرێن مەحموود كەریم كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێك باسی تایبەت بە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پێوەندی نێوان هەر دوو حیزب و هەروەها چۆنیەتی هاوكاری و راپەڕاندنی چالاكییەكانی سیاسی لەوڵاتی نوروێژ بە تایبەت لەپێوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە هاتۆتە ئاراوە.
لەو دانیشتنەدا هەردوو حیزب، لەسەر پێوەندی دۆستانە و كار كردن بۆ بەرژەوەندییەكانی نەتەوەی كورد و زیاتر پێكەوە هاوكاری كردن پێیان داگرتۆتەوە.