کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیواندەرە/ داواکاریی رێژیمی ئێران لە هاووڵاتییان لەمەڕ ناردنیان بۆ عێراق و فەلستین

21:45 - 29 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران لە رێوڕەسمە تایبەتییەکانی ناسراو بە شەوی قەدر لە دیواندەرە داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە بۆ شەڕ لەگەڵ ئیسراییل و داعش لە عێراق و فەلستین ئامادەیی خۆیان دەرببڕن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرپرسانی پێوەندیدار رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێوڕەسمە تایبەتییەکانی \'\'شەوی قەدر\'\' کەلە حوسێنییەی دیواندەرە بەڕێوەچوون، وێڕای دانی بەڵێنیی زریقەدار داوایان لە هاووڵاتییان کردووە ئامادەیی خۆیان لەمەڕ ناردنیان بۆ فەلستین و عێراق دەرببڕن.

بەرپرسانی رێژیم داوایان لە بەشدارانی رێوڕەسمەکان کردووە کە بۆ ناردنیان بۆ عێراق و فەلستین لەمەڕ شەڕ لەگەڵ داعش و ئیسراییل ناونووسی بکەن.

بەرپرسانی رێژیم و دەست و پیوەندییەکانیان لەو رێوڕەسمانەی \'\'شەوی قەدر\'\'دا دروشمگەلێکیان وەکوو \'\'ئازادی بۆ فەلستین و بڕووخێ ئیسراییل\'\' وتوەتەوە و بەشداری لە شەڕی ئەو وڵاتانەیان وەکوو پارێزگاری لە تەناهیی ئێران لە قەڵام داوە.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، لەخۆگیری لە تێکڕای ئیمتیازەکانی ئیدارەی ناسراو بە بنیاتی شەهیدی رێژیم و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی و ئابووری\'\' بەشێک لەو بەڵێنییانە بوون کە بەرپرسانی رێژیم بە هاووڵاتییانیان داوە.