![](/weney-mallperr/3115.jpg)
کوردستان میدیا: لە حاڵێکدا کە بڕیارە دانیشتنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لەگەڵ ئێران نزیک بە مانگێکی دیکە بەڕێوە بچێت، دیپلۆماتە رۆژئاواییەکان لەو باوەڕە دان ئەو دانیشتنەدا هیچ ئاکامێکی ئەتۆی لێ ناکەوێتەوە.
ئەو دیپلۆماتانە رایانگەیاندووە، کێشەی زۆر لە نێوان ئاژانسی وزە و رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا هەیە.
پێشتریش رێکەوتی ٢٣ی سەرماوەز هەیئەتی رێژیمی ئێران و رێکخراوی نێودەوڵەتیی وزە لە تاران کۆبوونەوە و بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتن.
بڕیارە ئەو دوو لایەنە جارێکی دیکە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار لەمەڕ پرسی ناوکیی رێژیمی ئێران کۆ ببنەوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش هەواڵدەریی ئاسۆ شەیتێد پرێس لە زاری یۆکیا ئامانۆوە بڵاوی کردبووە، وتووێژەکانی نێوان ئاژانس و رێژیمی ئێران زیادی کردووە، بەڵام لەو راستایەدا هیچ دەسکەوتێکمان نەبووە.
ئامانۆ لە راپۆرتی مانگی نۆڤامبردا بە شێوەی بەڵگەمەند باسی چەندین جار تاقی کردنەوەی تەقینەوەی بەهێز لە دامەزراوەی پارچین کردووە و وتوویەتی: ئەمە گومان دەخاتە سەر ئاشتیخوازانە بوونی ناوەڕۆکی بەرنامە ناوکییەکەی رێژیمی ئێران.