کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرەجەدارێکی هەنگی مەرزیی ئورمیە بەهۆی مینە چێنراوەکانی رێژیمەوە کوژرا

16:22 - 1 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە ناوچەی کێلەشینی ئورمیە، دەرەجەدارێکی ئوستوار دووهەمی هێزی هەنگی مەرزیی ئورمیە، بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، بە کوشت چوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی \'\'کێلەشین\'\'ی زیوە سەربە شارستانی ئورمیە، دەرەجەدارێکی هێزی ئینتزامیی رێژیم لە هەنگی سنووریی ئورمیە بەناوی \'\'غوڵامڕەزا فوولادی\'\' کوژرا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو دەرەجەدارەی رێژیم بەهۆی کەوتنە سەرمینی دژە نەفەر دەست لە جێ گیانی لە دەست داوە و پاش رۆژێک راگیران لە ناوەندی پزیشکییەکان تەرمی بە خاک سپێردراوە.

بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و بەتایبەت دانیشتووانی سنوورەکان گیانیان لە دەست دەدن، یان کەم ئەندام و بریندار دەبن.

بەکارهێنانی مینی دژە نەفەر لە کاتی شەڕ و ئاشتیدا لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە و هەروەها پاقژ نەکردنەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق ئەو قوربانی دانەی بە دواوە بووە و جیا لە هاووڵاتییان، مەئموورانی و دەست و پێوەندییەکانی رێژیمیش بەم هۆیەوە دەبنە قوربانی.