کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە خۆی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبەکان

15:30 - 8 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی ئەلەند سەربە شارستانی خۆی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و راپێچی شوێنیکی نادیار کران.


ماڵپەڕی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک بڵاوی کردەوە، دوو هاووڵاتیی کورد رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ناوچەی \'\'ئەلەند\'\' سەربە شارستانی خۆی دەسبەسەر کران.

ئەم ماڵپەڕە ناوی ئەو دوو هاووڵاتییەی \'\'محەممەد میلانی\'\' و \'\'تاجەدین مەمکانی\'\' راگەیاندووە کە بە تۆمەتی \'\'ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' دەسبەسەر کراون.

ماڵپەڕی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم بەهۆی خۆبە دەستەوە نەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە دژواری توانیویانە لە ترمیناڵی شاری دەسبەسەریان بکەن.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەر کران رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

پێشتریش محەممەد میلانی بە تۆمەتی \'\'بەرزکردنەوەی ئالای کوردستان\'\' لە زەماوەندێکی ناوچەی \'\'کۆتۆل\'\'دا دەسبەسەر کرابوو کە دواتر بە دانی جەریمەی نەختی و دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.