کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ئەمریکایی ــ ئێرانی، بە تاوانی ناردنی زانیاری بۆ ئێران

15:12 - 24 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئەندازیارێکی ئێرانی کە ٢٣ ساڵە ئیقامەی وڵاتی ئەمریکای وەرگرتووە، بە تاوانی هەواڵدان بۆ ناردنی زانیاریی نیزامی بۆ رێژیمی ئێران دەسبەسەر کرا.
تۆڕی میدیایی (CNN) لە زاری سەردۆزگەریی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی ئەمریکاریی بە رچەڵەک ئێرانی بەناوی \'\'خەزاعی\'\' کە ویستوویەتی کۆمەڵێک بەڵگەنامەی هەستیاری نیزامی رادەستی رایەدارانی ئێرانی بکات، رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لە \'\'فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لیبرتیی نیوو ئارک\'\' لە ئەیالەتی \'\'نیوو جێرسی\'\' دەسبەسەر کرا.
خەزاعی کە وەکوو ئەندازیارێک لە راپۆرتەکاندا ناسێنراوە، ساڵی ١٩٩١ی زایینی بووەتە هاووڵاتیی ئەمریکایی و بەوتەی سەردۆزگەریی ئەمریکا، ناوبراو ویستوویەتی کۆمەڵێک بەڵگەی پێوەندیدار بە مۆتۆری فڕۆکەی پێشکەوتووی F – 35 هەنارەدی ئێران بکات.
ئەو هاووڵاتییە ئەمریکایی بە رچەڵەک ئێرانییە لە کاتێکدا دەسبەسەر کرا کە ویستوویەتی لە ئەمریکاوە بەرەو فرانکفۆرتی ئاڵمان بچێت و لەوێشەوە بەرەو تاران بەڕێ بکەوێت.
بە وتەی رایەدارانی ئەمریکا، هێزەکانی فیدراڵی ئەو وڵاتە لە مانگی نۆڤامبرەوە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکایی بە رچەڵەک ئێرانییەیان خستووەتە ژێر چاودێریی خۆیانەوە.